بارزانی لەدەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی: دەستوور و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دیارترین داواکارییە
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، هه‌مو جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا، پلانگێری له‌دژی حزبه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئامۆژگاریم بۆ ئه‌وانه‌ی پلانگێری له‌دژی پارتی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه به‌خۆیاندا بچنه‌وه، پارتی نه له هه‌رێم و نه له به‌غدا، به ئێوه ناشكێت.
مەسعود بازرانی، سه‌رۆكی پارتی ئەمڕۆ یەكشەممە لە وتاری دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی له هه‌ولێر کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، هەمو هەڵبژاردنێک گرنگە.
سه‌رۆكی پارتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له‌ناو لیستی حزبه‌كه‌یاندا عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ن و ئه‌وه‌ش لیسته‌كه‌یان "به‌هێز ده‌كات."
مەسعود بارزانی وتیشی"هەمو جارێك كە بەرەو هەڵبژاردن دەچین، دیسان پلانگێڕی لە دژی پارتی دەستپێدەكاتەوە. نەسیحەتی من بۆ ئەوانە ئه‌وه‌یه بەخۆیاندا بچنەوە، جارێك دوجار سێ جار، ئیسان ئەبێ عیبرەت وەربگرێت. كاكە پارتی بە ئێوە ناشكێت، چ لەناو هەرێم چ بە هاوپەیمانی مەجموعەیەك لە بەغدا".
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی پارتی "لە هەرێم یان لە هەر شوێنێك بیر لەوە بكەنەوە بە هاوپەیمانی خۆتان هەرێم دەشكێنن، وەڵاهی هەرێم بە ئێوە ناكشكێت و پەشیمانیش دەبنەوە. پارتی بە ئێوە ناشكێت. پارتی زۆر گەورەتر لەوەی بە هاوپەیمانی ئەم و ئەو بشكێت."
سه‌رۆكی پارتی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای هاوبەشیی کورد و عەرەب دامەزرا به‌ڵام "نەک نەبوینە هاوبەش، مافی هاووڵاتیشمان نەبو. هاوبەشیی ئێمە بو بە ئەنفال و کیمیابارانکردنی دێهاتمان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئومێدەوارم ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی نوێ بێنێتە پێش و ئەو هەڵانەی کراون، دوبارە نەکرێنەوە، چ لەلای ئێمەوە، چ لەلای ئەوان. جه‌ختیشی كرده‌وه، هەر دەرفەتێک هاتبێتە پێشەوە بۆ ئاشتی، لەدەست نەدراوە.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرایه، زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەبون، بەڵام بەداخەوە پێوەی پابەند نەبون.
وتیشی، ئەگەر کێشەیەک هاتوەتە پێش بۆ یاسای نەوت و گاز، خەتاکە لە بەغدایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێکدانەوەی هەڵە بۆ بەندەکانی دەستوور قابیلی قبوڵ نییە.
سه‌رۆكی پارتی داواشی لە هەمو خەڵکی کوردستان كرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
