مەندەلاوی: ڕێککەوتنی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهاتی نیشتمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی دوایی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر گەرەنتییەکی دەستوورییە بۆ مافی سەرجەم پارێزگاکان و هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهاتی نیشتمانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتووە : "موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لە ماڵی میوانداریی خۆی لە بەغدا،پێشوازیی لە "بافڵ تاڵەبانی " سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کرد، و لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆی بارودۆخی سیاسیی گۆڕەپانی نیشتمانی و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم کرا، بەشێوەیەک کە دادپەروەریی دەستووری مسۆگەر بکات و بەرژەوەندیی گشتی بەدیبهێنێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "مەندەلاوی “ داوای بەردەوامی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکانی کردوە بۆ پشتیوانیکردنی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدان و چاکسازی،و ئاماژەی بەوەشداوە : ڕێککەوتنی نەوتیی دوایی نێوان بەغدا و هەولێر گەرەنتییەکی دەستوورییە بۆ مافی سەرجەم پارێزگاکان و هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهاتی نیشتمانی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە "مەندەلاوی" داوای پێویستیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی کرد بۆ ئامادەکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی داهاتوو،
"مەندەڵاوی " ئەوەشی خستۆتەڕوو :کە سەرکەوتنی ئەم شایستەیە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ گۆڕانکاری بەرەو باشتر دەڕەخسێنێت و بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی ئەزموونی دیموکراسی لە عێراقی نوێدا.
