المطلع
عاجل

post-image

دڵشاد شەهاب: نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان پرسی گفتوگۆكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و دیمه‌شقی باس كردوه‌


20:43 كوردستان
2025-10-12
21283

دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دوایین دیداریدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پرسی گفتوگۆكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و دیمه‌شقی باس كردوه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه‌ سوریا وڵاتێكی فره‌ پێكهاته‌یه‌و ده‌بێت دیمه‌شق ده‌رفه‌تی یه‌كسان یان بونی هه‌موان له‌و وڵاته‌ فه‌راهه‌م بكات.

دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و دیمه‌شق، وتی، هەمیشە رای ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئێمە هاوکار یان فاکتەری سەقامگیری دەبین لە ناوچەکەدا، ئەگەر وەک سیاسەت سەیری بکەین، ئەوە پرسێکی نێوخۆیی دەوڵەتی سوریایە، بەڵام هەمو ئەو روداوانەی لە ناوچەکەدا رودەدەن کاریگەرییان بەسەر یەکدییەوە هەیە، بەسەر سەقامگیریی سوریا، سەقامگیریی تورکیاشەوە هەیە، چونکە سنورێکی هاوبەش هەیە.

وتیشی، برایانی ئێمە له‌ رۆژئاوا لە یەکەمین دیدارەکان، پێشنیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە بوە کە خۆیان بە خاوەنی ئاواکردنی سوریای تازە بزانن، لە دیمەشق بن، چاوەڕوانی ئەوە نەکەن کەس فەرمویان لێبکات و نمونەی مه‌سعود بارزانی و مام جەلالی بۆ دەهێنانەوە لەوەی لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا خۆیان بە خاوەن کرد، بەردەست بون، بونیان هەبو، ئەوەش وایکرد بەشێکی باشی داخوازییەکان و مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستوردا بچەسپێت.

دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دیدی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌حمه‌د شەرع و بۆ دەوڵەتی سوریا، هەر لە یەکەمین دیدار کە لە کۆنگرەی میونشن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا بەڕێوەچو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێڕوانینی خۆی پێڕاگەیاند. سوریا وڵاتێکە لەزۆر روەوە لێکچونی لەگەڵ عێراق هەیە؛ وڵاتێکی فرە ئایینە، فرە نەتەوەیە، فرە ئایینزایە، فرە پێکهاتەیە و بۆیە دەبێت ئەوان دەستپێشخەربن لەوەی کە دەرفەتی یەکسانبون یان بونی هەموان لەوێ فەراهەم بکرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی هەرێمی کوردستانە. جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم پرسەی بەم ئاراستەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا باسکردوە. ئەوانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت، سوریای ئێستا و ئایندە جێگەی هەمو پێکهاتەکانی تێدا ببێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، مافی براکانی ئێمەیە لە رۆژئاوا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

2026-04-05 19:32 1154
الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 1839
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 1995
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 2339
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2505
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 2956
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 5026
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 5489
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3563
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3409
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3405
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3762
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8211
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4773
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8282
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4467
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6323
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5539