پەیامێکی توندی حکومەت: تەندروستی نەخۆشانی شێرپەنجە پێشینەیەکی ڕەهایە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێک لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتەکەیدا بۆ پاڵپشتیکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیدارێکی لەگەڵ کۆمەڵێک نوێنەری نەخۆشی شێرپەنجە لە پارێزگای زیقار ئەنجامدا.
وتیشی سودانی هیوای خۆی بۆ تەندروستی و چاکبوونەوەی تەواوی هەموو نەخۆشەکان خوايت و ئاماژەی بە پەرۆشی خۆی کرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیان، هەروەها پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و چاودێری بۆ ئەم توێژەی کۆمەڵگا و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان، بۆ بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی چارەسەر و دەرمان و پشکنین و بەدواداچوون بۆیان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە چەند ڕێوشوێنێک لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا هەیە بۆ پاڵپشتی کردنی ئەوانەی بە دەستی ئەم نەخۆشییە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی ترەوە دەناڵێنن و جەختی لە ڕێنماییە بەردەوامەکانی کردەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ دواکەوتنێک لە گەیاندنی چارەسەر و ئەنجامدانی پشکنین بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە ژێر هەر بیانوو و هۆکارێکدا نەبێت.
