ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەدواداچوون بۆ رێكارە یاساییەكانی دژ بە بڵاوكەرانی دەنگۆی درۆ دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەدواداچوونی بۆ رێكارە یاساییەكان دژ بە بڵاوكەرانی دەنگۆی درۆ كرد، كە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتییاندا بڵاودەكەنەوە.
ئەنجومەن لە لەبەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە دەڵێت: ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە 5/11/2025 میوانداریی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆكان كرد، كە لە راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانیدا پێكهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری لەیس جەبر، و دادوەری دادگای بڵاوكردنەوە و راگەیاندن لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ عامر حەسەن شەنتە ، و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆكان، كە لە راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانیدا پێكهێنراوە، ئامادەبوون.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی رێكارە یاساییەكان كرد، كە پێویستە بەرامبەر بەوانەی دەنگۆی درۆ بڵاودەكەنەوە بگیرێنەبەر، بە ئامانجی تێكدانی ئاسایشی گشتی و بڵاوكردنەوەی ترس لەنێو هاووڵاتییان و بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ، روونیشیكردەوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ژمارەیەك راسپاردە لەو بارەیەوە خرایەڕوو.
