فەرەنسا... ڕاگرتنی بازاڕی ئۆنڵاینی شی ین "SHEIN"
حکومەتی فەرەنسا بریاریدا، پلاتفۆرم و ماڵپەڕی شی ئین (Shein) رابگرێت، تا ئەو کاتەی کە ئەو کۆمپانیایە بواری بازرگانیی ئەلیکترۆنی پابەندی یاساکانی وڵات دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، نووسینگەی سێباستیان لێکۆرنو، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وتی، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، حکومەت دەست بە رێکارەکانی راگرتنی شی ین دەکات، تاوەکو پلاتفۆرمەکە بۆ دەسەڵاتی گشتیی بسەلمێنێت کە سەرجەم ناوەڕۆکەکانی لەگەڵ یاسا و رێساکانی حکومەت دەگونجێن.
سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێداچوونەوەی سەرەتایی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا لەلایەن وەزیرەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ئەو کۆمپانیایەی کە جلوبەرگی مۆدەی تایبەت بە خۆی هەیە، رایگەیاند، فرۆشتنی بەرهەمەکانی براندەکانی دیکە لە فەرەنسا ڕادەگرێت، دەشڵێت: ئەمە بڕیارە پەیوەندی بە هەنگاوی حکومەتەوە دژی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکە نییە.
