وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگرتنی دەرماڵەیهكی هێزە ئهمنیهكان ڕهتدهكاتهوه
وەزارەتی بەرگری عێراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبونەتەوە سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەکان، کە 500 هەزار دینارە.
وەزارەتی بەرگری عێراق ئهمڕۆ چوارشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە باسی لهوهكردوه، "ئەو زانیاریانەی باس له ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی دەرماڵەی مەترسیی ئەندامانی هێزە چەکدارەکان دهكات بە تەواوی درۆیە، وەزارەتی دارایی هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرنەکردوە، جگە لەوەش خەرجکردنی ئەو دەرماڵانە بەپێی یاسا و ڕێسای کارپێکراو بەردەوامە".
وەزارەتی دارایی عێراق پێشتر ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و دوپاتیشیکردەوە کە هیچ فەرمانێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەرماڵانە دەرنەچوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بەپێی یاسا بەرکارەکان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بەردەوام دهبن".
