ڕێبەر ئەحمەد: سەرەڕای هەموو بەربەستەکان لە کابینەی نۆیەم توانرا بەشێکی زۆری گرفتەکانی هاووڵاتییان چارەسەر بکات.
ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: سەرەڕای هەموو بەربەستەکان لە کابینەی نۆیەم توانرا بەشێکی زۆری گرفتەکانی هاووڵاتییان چارەسەر بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوانی بۆ ژمارەیەک لە ئەندام و کادرانی پارتی لە شاری هەولێر بەڕێوە برد.
لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دا، ڕێبەر ئەحمەد باسی لە بایەخی بەهێزی پارتی لە بەغدا کرد بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی بە گرنگ بۆ پێداگیری لە راستکردنەوەی پێشێلکارییە دەستوورییەکان بەرانبەر مافەکانی کوردستان و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ماددە دەستوورییەکانی دیکە دەبنە هۆکاری هێنانە کایەوەی عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر بۆ هەموو هاووڵاتیان.
