سهڵاحهدین بههادین: داواكارین دهنگدهران سنورێك بۆ ئهم دۆخه دابنێن.
سهڵاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتی یهكگرتوی ئیسلامی رایگهیاند، هێزەكانی دەسەڵات قەیران بە قەیران چارەسەر دەكەن لەو لاشەوە بەربوونەتە یەكتر. دهشڵێت، داواكارین دهنگدهران سنورێك بۆ ئهم دۆخه دابنێن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان، له بانگهشهیهكی ههڵبژاردنی حزبهكهیدا له ههولێر کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی، كاتی بانگەشە بەرەو كۆتایی دەڕوات و كاتی ئەوەیە میللەت قسەی خۆی بكات، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ململانێكانی نێو دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بەردەوامە، دەسەڵات پەرلەمانی پەكخستوەو ماوەی 3 ساڵیشە حكومەت بەشێوەی كاربەڕێكەر بەڕێوەدەبات، داوا دەكەم لایەنەكان دۆخەكە ئارام بكەنەوە، چونكە كاتی ئەوە هاتوە میللەت قسەی خۆی بكات.
وتیشی، كاروانی یەكگرتو بە مێژوی خۆی دەتوانێ بیسەلمێنێت كە پابەندی بەڵێنەكانی دەبێت و كاندیدەكانی شیاو و لێوەشاوەن، دەترسین لایەنەكانی دەسەڵات دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لەدەست بدەن، بۆیە داواكارین دەنگدەران سنورێك بۆ ئەم دۆخە دابنێن، ئەویش بە ناردنی كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
سەڵاحەددین لە وتارەكەیدا تیشكی خستە سەر دۆخی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكان و پەرتەوازەیی ناو ماڵی كوردستانی و وتی، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ململانێكانی نێو دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بەردەوامە گوتی بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات قەیران بە قەیران چارەسەر دەكەن لەو لاشەوە بەربونەتە یەكتر.
