سەرۆک وەزیران سەرەخۆشی لە ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ساحب جەعفەر ئەبو جەناح
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرسەو سەرەخۆشی لە ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر ساحب جەعفەر ئەبو جەناح، پڕۆفیسۆری لێکۆڵینەوە زمانەوانییەکان لە زانکۆی موستەنسریە، و ئەندامی پێشووی کۆڕبەندی زانستی عێراقی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووه ، ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرەخۆشی لە ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر ساحب جەعفەر ئەبو جەناح، پڕۆفیسۆری لێکۆڵینەوە زمانەوانییەکان لە زانکۆی موستەنسریە، و ئەندامی پێشووی کۆڕبەندی زانستی عێراقی."
سودانی، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وتی: "خوالێخۆشبوو کاریگەرییەکی گرنگی لە خوێندنی ئەکادیمی و مەعریفی عێراقی و عەرەبیدا بەجێهێشتووە، چ لە ڕووی توێژینەوە و چ لە ڕووی نووسینەوە، لە بوارە جیاجیاکانی زمانەوانیدا."
لەکۆتاییدا سەرەخۆشییەکەی، وتی: "خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و خۆشەویستانی ببەخشێت
