سبەی هەینی نەوەی نوێ کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشەی خۆی بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەبات
کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی سبەینێ هەینی، نەوەی نوێ کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشەی خۆی بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەبات.
سبەی هەینی ٧ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کەرناڤاڵەکەی نەوەی نوێ لە هۆڵی سپی تەنیشت چاڤیلاند لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید دەستپێدەکات، نەوەی نوێ داوا لە هاوڵاتیان دەکات وەک وەفایەک بۆ شاسوار عەبدولواحید ئامادەی کەرناڤاڵەکە و وتارەکەی شاسوار عەبدولواحید بن.
نەوەی نوێ بە دروشـمی (دەسەڵات ئەمجارەش درۆ ئەکەن) کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی دەستپێکرد، سەرباری ئەوەی سەرۆکەکەی لە زیندانە بەڵام کەمپینی هەڵبژاردنەکەیان بەهێز و کاریگەر بوو.
نەوەی نوێ بەڵێنی بەشداری حکومەتی داهاتووی عێراق و چارەسەری کێشەی مووچە و گرفتەکانی تری هاوڵاتیانی لە بەغداوە داوە بۆیە داوادەکات هاوڵاتیان ١١ـی ١١ دەنگی پێبدەن تا لە بەغدا پێگەی بەهێزتربێت و کێشەکان چارەسەربکات.
