شاسوار عه‌بدولواحید: زیندانیكردنم رونترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ترسی ده‌سه‌ڵات له نه‌وه‌ی نوێ
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند"زیندانیکردنی من، رونترین بەڵگەیە لەسه‌ر ترسی دەسەڵات لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ." ده‌شڵێت، لەم زیندانەوە بە وردەیەکی پڕ لە ئیرادەوە پێتان دەڵێم روخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر زۆر نزیکە".
سه‌عات سێی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی، دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی دهستیپێكردو تێیدا وتارێكی تۆماركراوی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه، په‌خشكرا.
شاسوار عەبدولواحید لە وتارەکەیدا وتی، "دەسەڵات وادەزانێت بە زیندانکردنی من، بەر لە روخانیان دەگرن، لەم زیندانەوە بە ورەیهكی پڕ لە ئیرادەوە پێتان دەڵێم روخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر زۆر نزیکە، پشت بە خوا 11ـی 11 سەرەتای قۆناغەکە دەردەکەوێت".
وتیشی، بیرتان دەخەمەوە بانگەشەی پێش‌و دەسەڵات چەند درۆی کرد و ئێمەش راستگۆبوین، بەدیلی راستەقینەی دەسەڵات، نەوەی نوێیە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پارتی و یەکێتی هەمو میللەت دەگۆڕنەوە لەپێناو پۆست و پارە، ئەوەی لەم 50 ساڵە بەسەر کوردیان هێناوە، دوژمنی کورد نەیکردوە.
جەختیشیکردەوە،" زیندانیکردنی من، رونترین بەڵگەیە لەسه‌ر ترسی دەسەڵات لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ"، وتیشی"ئەم دەنگدانە دوایین دەرفەتە و تا چوار ساڵی تر دوبارە نابێتەوە، دەسەڵات ترسی هەیە لەوەی کە زۆرترین هاوڵاتی بچن دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گۆڕانکاری بەدەست خەڵکەوەیە، ئێوە دەتوانن دەسەڵات بگۆڕن".
