مه‌شهه‌دانی: توانیمان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببینه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه توانیویانه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی دیاریكراوی خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
مه‌شهه‌دانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌دەستی موتەڵع کەوتووە و تێیدا وتی: "توانیمان به‌سه‌ر ئاسته‌نگی یه‌كه‌مدا تێپه‌ڕێین و هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیاندا له كه‌شێكی دیموكراسییانه‌ی ئارام‌دا ئه‌نجام بده‌ین."
رایشگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌كمان تۆمار نه‌كردووه، و ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له پێشوو زیاتر ده‌بێت، چونكه ئاستی وشیاریی له شه‌قامی عێراقیدا له جاره‌كانی پێشوو جیاوازه، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی لێهاتوو و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی لێهاتوو."
هه‌روه‌ها وتی: "پێویستیمان به حكوومه‌تێكی لێهاتووه بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌منییه‌تی سه‌قامگیر به ئابوورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو، چونكه پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت پێویستی به كه‌سانی شایسته هه‌یه و هیوادارین شه‌قام ئه‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌مه به‌دی ده‌هێنن."
له كۆتاییدا وتی: "ئه‌مڕۆ واز له ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دێنین و ده‌چینه ناو پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته‌وه، و پێویسته په‌له بكه‌ین له پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاستی وشیاریی شه‌قام و خزمه‌تكردنی به‌رز ببینه‌وه."
