باڵیۆزی ڕووسیا: دیموكراسی لە عێراق ئەزموونێكی نمونەییە، لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا دووپاتی كردەوە كە ئەزموونی دیموكراسی لە عێراق ئەزموونێكی نمونەییە لەسەر هەردوو ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ڕووسیا لە چەند بوارێكدا كرد.
كوتراشێڤ لە بەیاننامەیەكدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند : ئەزموونی دیموكراسی لە عێراق ئەزموونێكی نمونەییە، چ لەسەر ئاستی عەرەبی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی،جەختیشی لەوە كردەوە كە هاوكاری نێوان عێراق و ڕووسیا بەردەوامە، سوودی بۆ هەردوو وڵات دەگەیەنێت، بەتایبەت لە كەرتی نەوت و گازدا، بە وەبەرهێنانەكان دەگاتە 20 ملیار دۆلار، ئەم ژمارەیەش پێشبینی دەكرێت زیاتر ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەدان خوێندكاری عێراقی لە ڕووسیا دەخوێنن، بە دەستگەیشتن بە هەموو بوارەكانی زانست كە لەبەردەستیاندایە، بەپێی بەرژەوەندی و لێهاتووییەكانیان، و پێداویستییەكانی بازاڕی كاری عێراقی. ئەوان بە دەوڵەمەندی زانستی ڕووسیا دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە گرێبەستی چەك و مەشقی سەربازی بۆ عێراقییەكان لە ڕووسیا دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیای ڕووسی هەن لە ئێستادا لە عێراق كاردەكەن، لەوانە كاسپرۆم، ڕوسپەرت، باشنەر و كۆمپانیاكانی تر،هەروەها لیستێكی درێژی كاڵای بازرگانی هەناردە دەكەین، بەڵام نەك ڕاستەوخۆ، بەڵكو لە ڕێگەی ناوەندە نێودەوڵەتییەكانەوە، واتە وڵاتێكی سێیەم كە ئاسانكاری بۆ پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوانمان دەكات.
