مەندەلاوی و مالیکی داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەن گوزارشت لە خواستەکانی گەلی عێراق بکات
نوسینگەی موحسین مەندەلاوی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ مەندەلاوی سهردانی نوری مالیکی، سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا كردوه و داوایان لە هەمو هێزە نیشتیمانییەکان کردوه کە متمانەی جەماوەریان بەدەستهێناوە، پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی عێراقییەکان و پاراستنی ئایندەیان هەبێت.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی نوسینگهی مەندەلاوی کەدەست موتەڵع کەوتووە، مەندەلاوی و مالیکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبونهتهوه و پیرۆزباییان ئاڕاستهی یهكدی كردوه و داوای خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزیان كردوه بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق.
ئاماژه بهوهشكراوه، مەندەلاوی و مالیکی دوپاتیان کردەوە کە بەشداری جەماوەری لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا ڕەنگدانەوەی باوەڕی خەڵکە بە ئەزمونی دیموکراسی خۆیان و پابەندبونیان بە مافی دەستوری خۆیان بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر و بەتوانا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەردولا داوایان لە هەمو هێزە نیشتیمانییەکان کردوه کە متمانەی جەماوەریان بەدەستهێناوە، پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی عێراقییەکان و پاراستنی ئایندەیان هەبێت، هەروەها کاربکەن بۆ تەواوکردنی مەرجە دەستورییەکان بە شێوەیەک کە دەنگ و ئیرادەی دەنگدەران بپارێزێت.
