پاڵاوتنەکانی مۆندیال.. فەرەنسا گۆڵبارانی ئۆکرانیای کرد
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال فەرەنسا گۆڵبارانی ئۆکرانیای کرد.
لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026، فەرەنسا میوانداری ئۆکرانیای کرد.
تایمی یەکەم، کەڵەشێرەکان کۆنترۆڵی یاریگایان کرد، بەڵام ئۆکرانیا بەرگرییەکی بەهێزی کرد و رێگری لە هێرشەکانی فەرەنسا کرد، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بەرگریی ئۆکرانیا لەبەرامبەر بەهێزی فەرەنسا شکستی هێنا و کیلیان مباپێ و مایکل ئۆلیسێ لە خولەکەکانی 55 و 76 دوو گۆڵیان تۆمارکرد کە یەکەمیان بە لێدانی سزابوو.
تیپەکەی دیشامپ لە هێرشەکانی بەردەوامبوو، لە خولەکی 83 مباپێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 88یش ئیکیتیکێ واژۆی لەسەر گۆڵی چوارەم کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی فەرنسا کۆتاییهات، کەڵەشێرەکان بە 13 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گرتووە و لە مۆندیالی داهاتوون.
