دژە تیرۆری عێراق دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە دیوانیە و نەجەف دەستگیر دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای دژە تیرۆر، ڕایگەیاند کە دوو بازرگانی ماددە هۆشبەر لە پارێزگاکانی دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف دەستگیر کراون
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، تیایدا ڕایگەیاندوە : "لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە پاڵەوانانی دەزگای دژە تیرۆر لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامی دەدەن، پاڵەوانانی دەزگاکەمان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانییان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکانی (دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف) دەستگیر بکەن و تۆمەتبارەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرە دەروونییەکان لە پارێزگاکانی سەرەوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا کە پاڵەوانانی دەزگاکە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان بە هەوڵێکی چڕەوە بۆ گەیشتن بە عێراقێکی ئارام و سەقامگیر.
