نوێنەری ئه‌مریكا: سیاسه‌تی سه‌رۆك ترامپ به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق
جیف بارتۆس، نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق.
بارتۆس له وته‌یه‌كدا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئاژانسی هه‌واڵی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە تێیدا، وتی: "سیاسه‌تی سه‌رۆک دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، و پشتگیریکردنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری."
ناوبراو وتیشی: "کۆتایی هاتنی کاری نێرده‌ی یۆنامی له عێراق هه‌نگاوێکه بۆ پێشه‌وه"، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر "به‌رده‌وامبوون له چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی ونبووانی کوێتی و ئاسانکردنی ڕێوشوێنه‌کان".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێش کەمێک، کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق ئه‌نجام دا.
