وەزیری دەرەوە: کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی گوزارشت لە پێشکەوتن و سەقامگیری دەکات
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە دووپاتی کردەوە کە "کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی گوزارشتە لەو پێشکەوتن و سەقامگیرییەی بەدەست هاتووە، هەروەها بەرجەستەی توانای عێراقە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری نیشتمانی و بەهێزکردنی سەروەری و دامەزراوە دەستوورییەکانی".
بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە كاتی گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە ئەم سەردانە هاوكات بووە لەگەڵ ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی ئەركی نێردەی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی)، دوای چەندین ساڵ لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی لە پاڵپشتیكردنی پرۆسەی سیاسی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و پێشكەشكردنی ڕاوێژ و هاوكاری لە بوارە جیاجیاكاندا.
لەمیانی دیدارەكەدا وەزیری دەرەوە جەختی لە پێزانینی حكومەتی كۆماری عێراق كردەوە بۆ ئەو ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان و یۆنامی لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە قۆناغەكانی رابردوودا،ئاماژەی بەوەشكرد،كۆتایی كارەكانی ئەو ئەركەش گوزارشتە لە پێشكەوتن وسەقامگیرییەكەی بەدەست هێنراوە، هەروەها توانای عێراق لەبەڕێوەبردنی كاروباری نیشتمانی و بەهێزكردنی سەروەری و دامەزراوە دە ستورییەكانی ، لای خۆیەوە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان شانازیی خۆی بە هاریكاریی هەنووكەیی لەگەڵ عێراق دەربڕی، جەختیكردەوە پاڵپشتی بەردەوامی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە ڕێگەی چوارچێوەی نوێی هاریكارییەوە كە گونجاوە بۆ قۆناغی داهاتوو، و كە گەشەپێدانی بەردەوام و هاوبەشی نێودەوڵەتی بەرز دەكاتەوە.
