گۆتێرێس: عێراق ئەمڕۆ گەشەسەندووتر و ئارامترە... و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پشتگیریکردنی
ئەمڕۆ شەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە كە نەتەوە یەكگرتووەكان درێژە بە پڕۆژە و بەرنامەكانی خۆی لە عێراق دەدات.
لە وتارێكدا لە مەراسیمی فەرمی كۆتایی هاتنی ئەركی نێردەی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی)، گۆتێرێس، وەك ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام دەبێت لە پڕۆژە و بەرنامەكانی لە عێراق، جەختیشی لەوە كردەوە كە نەتەوە یەكگرتووەكان هەمیشە لە پاڵ عێراقدا دەوەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سوپاسی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و حكومەتی عێراق و گەلەكەی دەكەم بۆ ئەو میواندارییەیان، سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین كە یەكێك لە شەقامەكانی بەغدای پایتەخت بە ناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ناوناوە.
گۆتێرێس ووتیشی: ئەمڕۆ یەك لاپەڕەی هاوكاری لەگەڵ عێراق دادەخەین و لاپەڕەیەكی نوێ دەكەینەوە، دووپاتیشیكردەوە كە عێراق زیاتر گەشەسەندوو و ئەمنیەتی.
