دڵنیایی حکومی بۆ بەدواداچوون دۆسییەی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران و دەستەبەری خەرجکردنیان
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە عەلی فاخیر سەنافی سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق کرد".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سودانی ئاماژەی بەوە کردووە: "حکومەت پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکات وەک هاوبەشێک لە دۆزینەوەی چارەسەرەکان بۆ گەشەپێدان، هەروەها پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک کە یارمەتیدەر بێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان، ئەوانەی بوونەتە هۆی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە ئاستی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان و ڕەوتی گەشەپێدانیان لە وڵاتدا بەهێز کردووە".
هەروەها جەختیکردەوە: لە "پەرۆشی خۆی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنیان، وێڕای بەدواداچوون بۆ دۆسیەی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران و مسۆگەرکردنی خەرجکردنیان".
