ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە دەرکردنی دە دیبلۆماتکاری نەرویجی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند
ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە دەرکردنی 10 دیبلۆماتکاری نەرویجی ڕاگەیاند وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەرکردنی 15 کارمەندی باڵیۆزخانەکەی لە وڵاتی نەرویج کە تۆمەتبارکرابوون بە سیخوڕیکردن لە ناوەڕاستی مانگی چواردا، ئەمەش لە کاتێکدایە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی مۆسکۆ لەوەتای دەستپێکردنی هێرشەکەی سەر ئۆکرانیا خراپتر بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، باڵیۆزی نەرویجی ڕۆبەرت کڤیلی بانگهێشت کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە لە دەرکردنەکان " وەک بەشێک لە ڕێوشوێنەکانی تۆڵەسەندنەوەیە" و ناڕەزایی توندی خۆی دەربڕیوە دژی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕوسیا لەلایەن نەرویجەوە.
دەزگای ئاسایشی نەرویج ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی 15 دیبلۆماتکاری ڕوسی دەرکردووە کە هەوڵیان داوە سەرچاوەکان بەکاربهێنن بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکان و کڕینی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.
ئینگەر هۆگلاند، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئاژانسەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە خاوەنکارە ڕاستەقینەکانی دیپلۆماتکاران بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەرەکی و دەزگای ئاسایشی فیدراڵی و دەزگای هەواڵگری بیانی بوون.
