کارەساتێکی (زەیتوونی) لە وڵاتی ئیتاڵیای داوە وە ئەگەری لەناوبردنی هەموو دار زەیتوونەکان دەکات
میدیاکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند کە دیاردەی مردنی دار لەوانەیە ببێتە هۆی کەمی زەیتی زەیتوون، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە نزیکەی 60 ملیۆن دار لە وڵاتەکەدا لەژێر هەڕەشەی بەکتریادان، زاناکان هۆشدارییان دا دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی بەکتریاکان کە لەلایەن مێرووە فڕیوەکانەوە هەڵگیراون، ملیۆنان دار زەیتوونی لەناوبرد.
بەکتریاکە کە بە Xylella fastidusa ناسراوە نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی بۆلیای دەوڵەمەند بە دار زەیتوون دەرکەوت، کە سەرچاوەیەکی سەرەکی زەیتی زەیتوونە.
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو بەکتریایە کە مێرووەکان لە وڵاتێکی دیکەوە گواستوویانەتەوە بۆ ناو ئیتاڵیا دەرکەوت کە بە ئامێرەکانی کارگەوە گواستراونەتەوە کە لە وڵاتی کۆستاریکاوە گواستراونەتەوە، دواتر ئەم مێرووانە بۆ شارە جیاوازەکانی ئیتاڵیا بڵاوبوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات کە ئەگەر هیچ دەستێوەردانێک نەبێت، کارەساتێکی چاوەڕوانکراوی زەیتوون ڕوودەدات.
