خاوەنی کۆمپانیای تویتەر وتی ئەو هەژمارانەی کە بۆ چەندین ساڵە ناچالاکن هەڵدەوەشرێنەوە
لە دوایین بڕیاری ملیاردێری ئەمەریکی ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، ئەو هەژمارانەی کە بۆ چەندین ساڵە لەسەر پلاتفۆرمەکە ناچالاکن هەڵدەوەشرێنەوە.
ماسک لە تویتێکدا نوسیویەتی، "ئەو هەژمارانە لادەبەین کە چەندین ساڵە چالاک نەبوون، بۆیە تێبینی ئەوە دەکەیت کە ژمارەی شوێنکەوتووانت" فۆلو" کەم دەبێتەوە"،
ئیلۆن ماسک لەو کاتەوەی لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم ساڵی ڕابردوو بە بڕی 44 ملیار دۆلار کۆمپانیای تویتەری کڕی، گۆڕانکارییەکی گەورەی کرد بە دەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانی.
و لە ڕاپرسییەکدا کە ڕۆژی یەکشەممە ئیلۆن ماسک بڵاویکردەوە تێیدا لە بەکارهێنەرانی تویتەری پرسی "ئێمە زۆر کاردەکەین بۆ ئەوەی پلاتفۆرمەکە بە باشترین شێوە چێژبەخش بێت، چۆن تویتەر بەراورد دەکەیت بە پێش شەش مانگ لەمەوبەر؟" لە ئەنجامدا نزیکەی 46٪ی ئەو 1.5 ملیۆن کەسەی کە وەڵامیان دایەوە وەڵامی "باشتر" و 38٪ دەنگیان بە بژاردەی "خراپتر" دا.
