وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی هاوڕەگەزبازان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی هاوڕەگەزبازان دەکات و لە بەیاننامەیەکدا کە “المطلع” بەدوای چوو بڵاویکردەوە، “حوزەیران مانگی شانازییە و دەرفەتێکە بۆ دانبەخۆداگرتنی ئەو کەسانەی کە بەردەوامن لە خۆڕاگری و سووربوون بۆ مافی یەکسان بۆ هەموو هاوڕەگەزبازان، و پێویستە مافەکانیان وەک مافی مرۆڤ و ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگە بپارێزرێت”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووەش, “خەبات بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و تاوانکردن و کۆتایی هێنان بە جیاکاری و ناڕەزایەتی دژ بە کۆمەڵگەی هاوڕەگەزباز کێشەیەکی جیهانییە کە هێشتا گرنگە بۆ پابەندبوونمان بە برەودان بە مافی مرۆڤی بنەڕەتی و ئازادیی بۆ هەموو خەڵک”.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لەبارەی مانگی شانازی "مانگی شەش" وتی: هەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیراندا ئاهەنگ دەگێڕین بۆ خەڵکی هاوڕەگەزخواز لە سەرانسەری جیهاندا و یادی ساڵیادی ڕاپەڕینی ستۆنوۆڵ دەکەینەوە، مانگی شانازی ڕۆحی خۆپیشاندانی دیموکراسیمان بیردەخاتەوە و ئەو ڕاستییەی کە هەموو خەڵک بە یەکسانی دروستکراون.
