وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوای لە وڵاتان کرد پشتیوانی لە ئۆکراینا بکەن و تەقەمەنی زیاتری بدەن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن ڕۆژی پێنجشەممە داوای لەو وڵاتانەی کرد کە پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکەن تەقەمەنی زیاتر بدەن بە کیێڤ.
لە کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی بەرگری ناتۆدا، ئۆستن جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراینا و گرنگ نییە شەڕەکە چەند دەخایەنێت.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاماژەشی بەوەدا وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی هەموو توانایەکی پێویست بۆ ئۆکراینا بۆ شکستپێهێنانی ڕوسیا.
لەم بارەیەوە وەزیرانی بەرگری ناتۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی ناتۆ لەگەڵ ئۆکراینا.
کۆبوونەوەکەی ناتۆ کەمتر لە مانگێک بەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و هاوتاکانی دێت لە نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئۆکراینا.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت وەزیرانی بەرگری ناتۆ سووربوونی خۆیان پشتڕاست بکەنەوە بۆ پشتگیریکردنی ئۆکراینا لە جەنگەکەی لەگەڵ ڕوسيا.
