خۆپیشاندەران ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنەسەر باڵوێزخانەی دانیمارک لە بەغدا
دەیان کەس لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی شەممە لە بەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی سوتاندنی ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی دانیمارک.
هێزە ئەمنییەکان پردی کۆمارییان داخست بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندەران لە پەڕینەوە بەرەو ناوچەی سەوز لە بەغدا بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندەران لە گەیشتن بە باڵیۆزخانەی دانیمارک.
ڕۆژی هەینی، گروپێکی دژە ئیسلامی دانیمارکی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک سووتاند.
ئەندامانی گروپەکە خۆیان بە دانسکی پاتریۆتەر (وڵاتپارێزە دانیمارکیەکان) ناودەبەن، کە ئاڵای دژە ئیسلامییان هەڵگرت و دروشمی هێرشکردنە سەر ئیسلامیان دەگوت لە کاتی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگنی پایتەخت، ئەندامانی گروپەکە ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان فڕێدایە سەر زەوی و لەسەری ڕۆیشتن.
گروپە توندڕەوەکە هێرشەکەیان لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە وەک ناڕەزایەتی بە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا.
