فڕۆکەیەکی سەربازی سعودی لە کاتی مەشقدا کەوتە خوارەوە و هەموو دەستەکەی گیانیان لە دەستدا
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە، تورکی ئەلمالیکی ئێوارهی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جۆری F-15SA لەکاتی مەشقکردن کەوتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە ڕاگەیاند، "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودی لە جۆری F-15SA لە کاتی ئەرکێکی مەشقکردن لە بنکەی ئاسمانی پاشا خالید لە ناوچەی خەمیس موشەیت کەوتە خوارەوە".
ئەلمالیکی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو دەستەی فڕۆکەکە گیانیان لە دەستدا و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە ئەرکی خۆی دەستپێکردووە بۆ وردەکاری لە هۆکاری ڕووداوەکە.
جێی ئاماژەیە، ئەمە یەکەم جار نییە کە فڕۆکەیەکی سەربازی سعودی لە کاتی مەشقدا خۆی بکەوێتە خوارەوە، لە ساڵی 2018 فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری "هۆک" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سعودیە کەوتە خوارەوە لەکاتی ڕاهێنانێکدا و هەموو تیمەکەی گیانیان لە دەستدا.
