کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کاروان عەلی شامار دەردەبڕێت
کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کاروان عەلی شامار دەردەبڕێت.
کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوخەمی ئاراستەی گیان لەدەستدانی عەلی شامار، ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕێت و ڕایگەیاند، "تێکۆشەری دێرین، کاک عەلی شامار، خانەوادەو کەسوکاری خاتوو وەسفیە بەنی وەیس، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاروان عەلی شامار)ی کوڕتانم بیست، کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت".
ئەمەش دوای ئەوەی بەیانی رۆژی شەممە، کاروان عەلی شامار، بە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی سیتەک لە سلێمانی گیانی لە دەستدا.
