بە ئامادەبوونی سەدان کەس چوار شەڕڤانی ڕۆژئاوای کوردستان بە خاک سپێردران
بە ئامادەبوونی سەدان کەس چوار شەڕڤانی ڕۆژئاوای کوردستان بە خاک سپێردران.
رۆژی شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات چوار شەڕڤانی خۆی بە خاک سپارد لە گۆڕستانی دەلیل سەرۆخان بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکە چوار شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستدا.
میدیای ناوخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، "هێرشەکە بە درۆن ڕوویدا لە نێوان شاری قامشلۆ و عامودێ و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و چوار کەس بوونە قوربانی".
یەکێک لە قوربانییەکان ناوی "شەڕڤان ئارام" بوو، پێشتر شەڕڤان ئارام ئەندامی هێزەکانی هەسەدە بووە و بەهۆی شەڕی داعشەوە دەستێکی لەدەستدا و لە ماوەیەکی نزیک پێش گیان لەدەستدانی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو ئێوارەی پێنجشەممە ڕابردوو بەهۆی هێرشێکی سوپای تورکیا خۆی و سێ لە هاوڕێیانی گیانیان لەدەستدا.
