المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: ناڵێین دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر گوشاری سیاسیدا نییە


16:15 كوردستان
2023-08-27
18385

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (2023/8/27)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پێشوازى له‌ 60 ده‌رچووى په‌يمانگه‌ى دادوه‌رى كرد ‏كه‌ 45يان وه‌ك دادوه‌ر و 15يان وه‌ك جێگرى داواكارى گشتى سوێندى‌ ‏ياساييان خوادووه‌ و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، ئه‌ندامانى ‏داواكارى گشتى، وه‌زيرى داد و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى ‏كوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد کە لە دەقەکەیدا هاتووە: "خۆشحاڵم كه‌ ئه‌مڕۆ پێكه‌وه‌ به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى 60 ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ران ده‌كه‌ين، جێى خۆشحاڵييه‌كى زۆره‌ كه‌ لەنا‌و ئەو ژماره‌يه،‌ بيست و چوار خانمى به‌ڕێزن و به‌سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمياندا دابه‌ش بوون، به‌ گه‌رمى ده‌ستخۆشى و پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م".
وتیشی،" بوون به‌ دادوه‌ر، ئه‌ركێكى سه‌خته‌ و به‌رپرسياريه‌تييه‌كى گه‌وره‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوا و بەرامبەر بە ويژدان و بەرامبەر بە كۆمه‌ڵگه‌ و بە مرۆڤايه‌تى، ئێوه‌ پيشه‌يه‌كى قورستان هه‌ڵبژاردووه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم لەم ڕێگە سەختەی كە هەڵتانبژاردووە و سەركەوتوو بن".
ڕاشیگەیاند، "سه‌ربه‌خۆييى دادوه‌رى، سه‌روه‌ريى ياسا، هه‌بوونى متمانه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پێويستييه‌كى له‌پێشينه‌ و ژیرانەیە"،
جەختی کردەوە کە، ئه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسيارييه‌كى مه‌زنه‌، له‌ ئه‌ستۆى دادوه‌ران، ئێوه‌ له‌به‌رده‌م خودا و ويژدان و مرۆڤايه‌تيدا ئه‌و به‌رپرسياريه‌تييه‌ هه‌ڵده‌گرن و ده‌بێ له‌ ئاستى ئه‌و ئه‌رك و په‌رپرسياريه‌تييه‌دا بن.
بارزانی ڕوونیکردەوە کە ياسا ده‌سه‌ڵاتى به‌ دادوه‌ر داوه‌ كه‌ ئازاد بێت، ئه‌وه‌ ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادوه‌رانه‌ سه‌ربه‌خۆييى‌ خۆيان بپارێزن، ئه‌ركى دادوه‌ره‌ ده‌بێ خۆى قبووڵى نه‌كات و ڕازى نه‌بێت هيچ كه‌س و لايه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێك، هيچ شتێكى به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
وتیشی، "نه‌مانگوتووه‌ و ناڵێين له‌ هه‌رێمى كوردستان هيچ كێشه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆييى دادوه‌رى و سه‌روه‌ريى ياسادا نييه‌، ناڵێین هەموو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر گوشاری سیاسیدا نییە"، ئێستا ئێمە ئەمڕۆ بەرهەمی پەیمانگای دادوەری دەبینین کە زادەی ئەو یاسايه‌يه لە هەرێمی كوردستان‌، ئه‌مه‌ مایەی خۆشحاڵی و پێزانینی ئێمه‌يه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مهلة ترامب الأخيرة لإيران... أوهام أميركا الوليدة في مواجهة الإمبراطورية الفارسية

مهلة ترامب الأخيرة لإيران... أوهام أميركا الوليدة في مواجهة الإمبراطورية الفارسية

2026-04-05 21:58 772
هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

2026-04-05 19:32 1398
الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 2069
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 2076
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 2466
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2740
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 3142
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 5659
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 5871
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3624
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3541
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3483
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3827
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8255
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4875
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8347
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4568
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6394