بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ڕوونکردنەوەی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دا
بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ڕوونکردنەوەی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتووکاڵی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە ھێرشەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، تا ئێستاش زانیاری دروست و پشت ڕاستکراوە بەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی ھیرشەکەی ئەنجامداوە”.
دابان مەحەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت - تانجەرۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتژمێر 4:05 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە ھێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زانیاری دروست لەبەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی ھیرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشت ڕاستنەکراوە شەش کەس گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی بریندارەکان و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە نەخراوەتەڕوو.
