سەرۆک وەزیرانی ئیمارات هەلی کار بۆ پۆستی وەزیری گەنجان و لاوان بڵاوکردەوە
شێخ مەحەممەد بن ڕاشد ئەلمکتوم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی داوای لە گەنجەکانی ئیمارات کرد کە خۆیان بە لێهاتوو و ڕاستگۆ دەبینن، نامە بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران بنێرن بۆ هەڵبژاردنی وەزیری گەنجان و لاوان لە کابینەکەیدا، شێخ مەحەممەد بن ڕاشد ئەلمکتوم لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "بۆ کچ و کوڕە گەنجەکانمان لە ئیمارات، بەدوای کوڕ و کچێکی گەنجدا دەگەڕێم کە نوێنەرایەتی کێشەکانی گەنجان بکات و بۆچوونەکانیان بگوازێتەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی حکومەت بکات کە پەیوەندییان بە لاوانەوە هەیە، بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری لاوان لە حکومەتی ئیمارات", وتیشی: "دەمانەوێت ئەو کەسە بە کێشەکانی وڵاتەکەی ئاشنا بێت و ئاگاداری ڕاستیەکانی کۆمەڵگاکەی بێت لە بواری کارەکانیدا، لە پێشنیارەکەیدا بوێر و بەهێز بێت لە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەیدا، بە پەرۆش بێت بۆ خزمەتکردنی خاکی وڵاتەکەی"، سەرۆک وەزیرانی ئیمارات وتیشی: "داوا لەو کەسانە دەکەین کە خۆیان بە توانا و ڕاستگۆیی دەبینن ببن بە وەزیری لاوان، لە ڕێگەی ئەم ئیمێلە ([email protected]) نامەیەکم ان بۆ بنووسن".
