سەرۆکی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیانی حەمدانییە کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی شاری حەمدانییە کرد و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون".، هەروەها وتی: هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين، له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمهتيدان و هاوكارييه‌كين.
لە هەمان کاتدا، مەسعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی ناوچەی حەمدانییەم پێگەیشت کە بووە هۆی مردن و برینداربوونی سەدان هاوڵاتی، هەروەها هاوخەمی خۆم بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان ڕادەگەیەنم و لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە بۆ خێرا چاکبوونەوەی بریندارەکان".
