مەحەممەد شەیاع سودانى سەردانی بریندارەکانی ڕووداوەکەی حەمدانییە كرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەحەممەد شەیاع سودانى سەردانی بریندارەکانی ڕووداوەکەی حەمدانیە كرد، و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان بەرپرسیار کرد لە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی سەلامەتی لە دامەزراوە گشتییەکان پێشێل دەکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەممەد شەیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی مەیدانی بەدواداچوونی کرد بۆ پێشکەشکردنی چارەسەر بۆ بریندارەکانی ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییە، و سەردانی ئەو بریندارانەی کرد کە لە هەردوو نەخۆشخانەی کۆماری و حەمدانیە-دان بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و ڕۆشنبیری و کۆچ.
سودانی لەبارەی دۆخی بریندارەکانەوە ئاگادارکرایەوە و گوێی لە بنەماڵەی قوربانییەکان گرت و پرسە وهاوخەمی خۆی بۆیان دەربڕی، و فەرمانی کرد بە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی چارەسەر بەبێ دواکەوتن و گواستنەوەی دەستبەجێی حاڵتە مەترسیدارەکان بۆ دەرەوەی عێراق بە مەبستی چارەسەکردنی، هەروەها کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا کە تیایدا فەرمانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشکنینی باڵەخانە گشتییەکان و هۆڵی بۆنەکان و چێشتخانە و هۆتێلەکان، لەگەڵ پشکنینی مەرجەکانی سەلامەتی گشتی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و ئەگەری ڕووداوەکان، سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان بە بەرپرسیار دەزانێت لە دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەم ڕێوشوێنانە، هەروەها فەرمانی سەپاندنی قورسترین سزای یاسایی کرد دژی ئەو کەسانەی کە کەمتەرخەم بوون و هۆکاربوون لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دڵ تەزێنەکە.
