لە نەخۆشخانەیەکی هۆڵەندا بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کچێکی تەمەن 14 ساڵ بەهۆی برینە سەختەکانیەوە گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی دوو تەقە لە ناوەندێکی پزیشکی لە شاری ڕۆتردام لە هۆڵەندا کرا، هەروەها پۆلیس ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان گەیشتە سێ کەس.
لە سەرەتادا، هێرشبەرەکە تەقەی لە دایکی کچەکەی کرد کە تەمەنی 39 ساڵە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. لە هێرشەکەدا کچەکە بە سەختی بریندار بوو پێش ئەوەی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست بدات، دواتر تەقەی لە مامۆستایەکی تەمەن 46 ساڵ کرد و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی زانکۆی ڕۆتردام گیانی لەدەستدا.
پۆلیس دەڵێت کە هێرشبەرەکە خوێندکار بووە لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی ئێرازمۆس کە هێرشەکەی تێدا ڕوویداوە دەیخوێند.
پۆلیس بەشێک لە نەخۆشخانەکەیان چۆڵکرد کە ڕووداوەکەی تێیدا ئەنجامدرا، هەروەها پزیشکەکان و پەرستاران ناچار بوون لە نەخۆشخانەکە هەڵبێن کە تەقەکردنەکەی تێدا ئەنجامدرا.
تا ئێستاش پۆلیسی هۆڵەندا هیچ زانیارییەکی لەسەر ناو و ڕەگەزنامەی و هۆکاری هێرشبەرەکەی ئاشکرا نەکرد، هەروەها ناسنامەی قوربانیەکان.
