دەوڵەتی یاسا: هیچ کێشەیەک لە ڕەوانەکردنی گوژمەی پارێزگاکان لە بوودجەدا نییە
دەوڵەتی یاسا: هیچ کێشەیەک لە ڕەوانەکردنی گوژمەی پارێزگاکان لە بوودجەدا نییە و چاوەڕوانی سەرۆک وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.
خەدیجە وادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمرۆ دووشەممە (2ـی تشرینی یەکەمی 2023)، دووپاتیکردەوە کە هیچ کێشەیەک یان وەستانێک لە رەوانەکردنی گوژمەی پارێزگاکان لە بودجەدا نییە، ئاماژەشی بەوەدا کە رەوانەکردنی بودجە لە چاوەڕوانی پەسەندکردنی مەحەممەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیراندایە.
خەدیجە وادی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی "موتەڵع"ـی راگەیاند، "قسەکردن لەسەر بوونی کێشەیەک یان ڕاگرتنی خەرجکردنی گوژمەی پارێزگاکان لە بودجەی داراییەوە ڕاست نییە، چونکە تەنها چاوەڕێی پەسەندکردنی سەرۆک وەزیران مەحەممەد شەیاع سودانی دەکات"، وتیشی: "پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان سودانی و پارێزگارەکان لەسەر بابەتی گوژمە و پڕۆژەکان، چونکە بەمزووانە پارەدارکردنی گوژمەی پڕۆژەکان لە پارێزگاکان پەسەند دەکرێت".
روونیشیکردەوە، "پارێزگارەکان میوانداری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە و هیچ کێشەیەک لەو بارەیەوە نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆژە ستراتیژییەکانی خزمەتگوزاری لە پارێزگا جیاوازەکاندا کاریان لەسەر دەکرێت و بەپێی زۆری رێژەی دانیشتوان دابەش دەکرێن".
