دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لەبارەی بوونی فڕۆکەوانی ئەنفالی هەڵەبجە لە کوردستان دەکەن
فراکسیۆنێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لەبارەی بوونی فڕۆکەوانێکی شاڵاوی ئەنفال دەکەن کە لە هەرێم دەژیت.
بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا داوا لە سەرۆکی داواکاری گشتی عێراق دەکەن لێکۆڵینەوە لەبارەی بوونی ئەو فڕۆکەوانەی کە شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد بکرێت، باس لەوەش دەکەن کە ئەو فڕۆکەوانە ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژیت.
لە بەڵگەنامەکەدا کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی "موتەڵع" گەیشتووە هاتووە، کە "ئەندامی پەرلەمانی عێراقی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحما خەلیل، ئاماژەی بە بوونی ئەو فڕۆکەوانەی کردووە کە بە چەکی کیمیایی شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژی بەبێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەسەر بکرێت".
بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، "هەردوو ئەندامی یەکێتی، چرۆ حەمەشەریف و کاروان یاروەیس، قسەیان لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە ناو و ناونیشانی فڕۆکەوانەکە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی".
شاری هەڵەبجە شایەتی تاوانێکی مرۆیی بوو کە هەزاران هاوڵاتی تێیدا بوونە قوربانی دوای ئەو بۆردومانی کیمیابارانەی لەلایەن ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1988 ئەنجامدرا.
