سودانى چاوی کەوت بە سەرۆکی شاندە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەب
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە چاوی کەوت بە وەزیرانی دادی عەرەبی کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبیدا کرد لە خولی 39 هەمینیدا و بەغداد-ی پایتەخت میوانداری کرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند:ـ سودانی نیوەڕۆ خوانێکی سازکرد لەسەر شەرەفی شاندە بەشداربووەکان، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بەڕێز ئەحمەد ئەبو غەیت.
هەروەها پێشوازی لە میوانەکانی عێراق کرد و ستایشی هەوڵەکانیانی کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی لە بەغداد و دەرئەنجامەکانی کە بەشداری لە بەهێزکردنی هەماهەنگی عەرەبی دەکات لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزموونی یاسایی و دادوەریدا.
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر خواستی عێراق کردەوە بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ برا عەرەبییەکانی و هاوکاری بنیاتنەر لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ کاری هاوبەش بۆ خزمەتکردنی پرەسەکان و پێشکەوتنی وڵاتانی عەرەبی و خۆشگوزەرانی گەلەکانیان.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕ و پرەنسیپی عێراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و جەختی کردەوە لەوەی کە بەردەوامبوونی پێشێلکارییە سیستماتیکییەکانی داگیرکاری زایۆنیستی لە خاکی فەڵەستینی داگیرکراو پێویستی بە کرداری هاوبەشی عەرەبی هەیە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشە دڕندانەی کە بەردەوامە لە ئامانجکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی و ژێرخانی کەرتی غەززە.
