نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی دۆخى دارایى، به‌هاى دینارى عێراقى و هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگیریى دارایى له عێراق قسەیان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا جه‌ختیان له گرنگیى هاوکاری و هاوئاهەنگیی بانكه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندیى عێراق كرده‌وە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پێزانینى خۆى" بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندیى عێراق ده‌ربڕى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و راگرتنى به‌هاى دینار.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به كاره له‌پێشینه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختینه و دارایى.
