ئەندامێکی تیمێکی ڕۆژنامەوانی بەهۆی تەقەی سوپای ئیسرائیلەوە لە باشوری لوبنان گیانی لەدەستدا
سوپای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەندامێکی تیمێکی ڕۆژنامەوانی بەهۆی تەقەی سوپای ئیسرائیلەوە لە باشوری وڵاتەکە گیانی لەدەستدا، لەو ناوچەیە پێکدادانێکی زۆر لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنانیدا هەبووە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ژێرخانی حیزبوڵایان کردۆتە ئامانج و سێ کەسیان بریندار کردووە کە هەوڵیان داوە موشەکی دژە تانک بەرەو ئیسرائیل هەڵدەن.
ڕێکخراوەی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفیل) ڕایگەیاند کە هاوڵاتییەکی لوبنانی لەو ئاگربەستەدا کوژراوە و وتەبێژی یونیفیل ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە چەکدارەکانی لوبنان داوای یارمەتی لە یونیفیل کردووە بۆ حەوت کەس کە لە نزیک هێڵی شین گیریان خواردووە لە کاتی پێکدادانێکی قورسدا لە هێڵی شیندا لە باشووری لوبنان.
سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند كه هێزەکانی ئیسرائیل بە چەک تیمێکی ڕاگەیاندنی حەوت کەسیان کردۆتە ئامانج و یەکێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەیان بریندار کردووە.
