گروپی سوودانی بۆ قوربانیانی بێسەروشوێنکردن 715 هاووڵاتی لەماوەی شەش مانگی جەنگ بێ سەروشوێنن
گروپی سوودانی بۆ قوربانیانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ رایگەیاند، "لە ماوەی شەش مانگی شەڕینێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، 715 هاووڵاتی مەدەنی لە شارەکانی سوودانبێسەروشوێنکراون".
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەو گروپە کە رۆژی یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە و رایگەیاندووە، سەرژمێری کردنیبێسەروشوێنانی زۆرە ملێ لە ماوەی 15ـی نیسان تا 15ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەژمارکراوە وچەند شارێکی سوودانی لەخۆ گرتووە، ئەویش، خەرتوم، ئومدرمان، خەرتوم بەحری، کۆردۆڤان، نیالا،ئەلفاشر، ئەلجێنینا و زەنگیی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "666 پیاو بێسەروشوێنکراون، کە 650 یان پێگەیشتوون، 16 کەسیان کەمتەمەنن، هەروەها 49 ئافرەتیش لەنێو بێشەروشوێنەکاندان کە 47 یان پێگەیشتوون و دوو ئافرەتی کەمتەمنیشی تێدایە".
لە راپۆرتەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە "لە 15ـی نیسانەوە 18 منداڵ دیارنەماون، ئەوەش بە پێشێلکردنیچەند بڕگەیەکی رێککەوتننامەی منداڵان دادەنرێت.
هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا، لە مانگی ئایاردا زۆرترین حاڵەتی بێسەروشوێنکردنیزۆرەملێ تۆمارکراوە، کە 141 حاڵەتی بێسەروشوێن هەبووە، هاوکات لە شاری خەرتوم 309 حاڵەتی بێسەروشوێنکردن تۆمارکراوە، دواتر ئومدرمان دێت بە 156 حاڵەت و خەرتوم بەحری ، بە 130 حاڵەتیبێسەروشوێنکردن دێت.
