ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە لەبارەی کرێی پارێزەرانەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی پاره له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌وه له كه‌یسێكداكه نه‌یبردۆته‌وه و دۆڕاندویه‌تی حه‌رامه و ده‌چێته خانه خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ر پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نیباڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به (حوكمی وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه)، كه‌دادگا بڕیار ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌مو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندوه بڕێك پاره بدات به پارێزه‌ریبراوه له ده‌عواكه‌دا، بێجگه له‌وه‌ی كه كه‌سی دۆڕاو ده‌بێت پاره‌ش بدات به پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی) ئه‌نجومه‌ن له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت وه‌ڵامیدانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن كراوه، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیانوابو كه وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌وكه‌سه‌ی كه هه‌مو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندوه حه‌رامه، پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن با دادگاشدیاری بكات و پێیان بدات".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕێكاره ئیداریه‌كان پاره‌كه‌یان وه‌رگرت پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی،ده‌بێت ته‌نها ئه‌و پارێزه‌ره براوه‌یه مافی ماندوبونی خۆی به‌ته‌واوی له بریكار بۆ كراوه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگریت،چونكه وه‌رگرتنی ئه‌و كرێیه یان ئه‌و پاره زیاده‌یه له‌به‌رامبه‌ر هیچ كارێك نییه و له هیچ بابێكی شه‌رعیجێگه‌ی نابێته‌وه، بۆیه ده‌چێته خانه خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر".
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا داواشی له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كردوه، كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنیڕێكاره شه‌رعیه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا.
