هۆشداری لەسەرهەڵدانی پەتایەکی نوێ دەدرێت
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداریدا لە دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردو کاتێک باس لە مامەڵەکردن لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتاکان دەکرێت لە داهاتودا. تیدرۆس ئەدهانۆم لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" بڵاویكردهوه، "سەرهەڵدانی پەتای نوێ له داهاتودا تەنها ئەگەر نییە، بەڵکو پهیوهسته به کاتەوه"، ئەمەش لهكاتێكدایه كه وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دانوستان دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکان و ئەنجامدانی هەموارکردنەوەی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی ڕێکخراوەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها دانوستان لەسەر ئامڕازەکان دەکرێت بۆ بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ وەڵامدانەوەی جیهان بۆ پەتاکان.
بەڕێوەبەری تەندروستی جیهانی پەیامێکی ئاڕاستەی پەرلەمانەکان كرد و داوای پاڵپشتی دانوستانەکانی لێكردن، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە میانی کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی تەندروستی جیهانی، کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە لەخۆدەگرێت، بتوانرێت بگاتە رهشنوسێكی رێککەوتن.
ئهوهشی خستهڕو، "نابێت ئەو بابەتانە پشتگوێ بخەین، بۆ ئەوەی نەچینە دواوە و جیهان بەرەوڕوی مەترسی پەتاکەی داهاتو نەبینەوە، وەک ئەوەی پێشتر رویدا"، وهك ئاماژهیهك بۆ زۆری قوربانیان بههۆی پهتای كۆرۆناوه.
