حکومەتی دانیمارک پڕۆژەیاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی سووتانی قورئان پێشکەشی پەرلەمان دەکات
ئەمڕۆ هەینی ،وەزارەتی دادی دانیمارک بڵاویکردەوە، پڕۆژەیاسایەکیان بۆ قەدەغەکردنی سووتانی کتێبەپیرۆزەکان ئاراستەی پەرلەمان کردووە، ئامانج لە پڕۆژەیاساکەش رێگریکردنە لەمامەڵەی ناشایستە لەگەڵئەو کتێبانەی بەپیرۆز دادەنرێن. بەدیاریکراویش کتێبە ئایینییەکان.
وەزارەتی دادی دانیمارک باسی لەوەشکرد، پڕۆژەیاسای قەدەغکردنی سووتاندنی کتێبە پیرۆزەکان 14 مانگی داهاتوو لەپەرلەمان گفتوگۆی لەسەردەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بەشێکە لەچالاکوانان رەخنەیان لە پڕۆژەیاساکەی وەزارەتی دادی دانیمارک گرت و بەبەرتەسکردنەوەی ئازادییەکانیان لەقەڵەمدا.
پێشتریش لارس لۆکێ راسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکیسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان لە رێگایرێگریکردن لە سووتاندنی قورئان گرژییەکان کەم بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی دانیمارک باسی لەوەش کردووە، ئەوان ئەو هەنگاوانە بەهۆکاری ئەوەی لە ژێرگوشاردان ناگرنەبەر، بەڵکوو لێکدانەوەکان و بەرژەوەندی وڵات وادەخوازێ کە بەر لە تەقینەوەی دۆخەکەکارێک ئەنجام بدەن.
لەگەڵ ئەوەی وڵاتی دانیمارک سووتاندنی قورئانی سەرکۆنە کردووە، بەڵام بەپێی یاساکانی پاراستنیئازادی رادەربڕین لەو وڵاتە ناتوانن رێگری لێبکەن.
