پێکهاتەی کلاسیکۆی زەوی لەنێوان بلاوگرانا و مێرێنگی
لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی یازدەهەمدا لە شاری مۆنتخویكی كەتەلۆنیا بۆ یەكەمجار لە یاریگایلویس كۆمپانیس ئۆڵۆمپی، میوانداری یاریی كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید لەگەڕی (11)دەكات.
كلاسیكۆی ژمارە (255) كە (102) سەركەوتن بۆ ڕیاڵ مەدرید و (100) سەركەوتن بۆ بەرشەلۆنە و(52) یەكسانبوون یەكەم كلاسیكۆ دەبێت بۆ دوو یاریزانی جواو لە بەرشەلۆنە (كانسێلۆ و فیلیكس)،هەروەها بۆ دووانە مێرێنگێ، جود بێلینگهام و كیپا یاریدەكەن.
گومانەكان لە هەموو ڕوویەكەوە دەوری بارسێلۆنایان گرتووە، چونكە چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەریبلاوگرانا لە سەرەتای هەفتەكەدا بەدەست (6) ئامادەنەبوونی گەورەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئێستا (5) یانهەلی یاریكردنیان هەیە، هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەكەی ئاشكرا نەكردووە لەم یاریزانە بەردەستانە.
لەم كاتەدا سێرجی ڕۆبێرتۆ تاكە یاریزانە كە بە تەواوی دوورخراوەتەوە، هەروەك چۆن بۆ باقی ئەویاریزانانەی پێكانی دوێنێ واتا هەینی مەشق و ڕاهێنانیان كردووە و ئەوانیش بریتین لە: ڕافینها ولیڤاندۆڤسكی و فرێنكی دی یۆنگ، جگە لە پێدری گۆنزالێز و ژولس كوندێ .
كلاسیكۆ لە كاتێكی گونجاودایە بۆ یانەی ڕیال مەدرید، چونكە لەژێر ڕۆشنایی ڕكابەرییەكانی بۆ پلەییەكەمی لالیگا و پلەی یەكەمی كۆمەڵەی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت، كە پێیەكی لە قۆناغی 16یداناوەتەوە كە متمانەیەكی زۆری پێدەبەخشێت.
كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەبێت مامەڵە لەگەڵ پرسێكی گرنگ بكات كە پەیوەندی بەبەشداریكردنی كاماڤینگا و پێگەی یاریزانەكانەوە هەیە لە یارییەكەدا، لە كاتێكدا لۆكا مۆدریچی كرواتییاری پێناكات و لەسەر كورسی یەدەگ دادەنیشێت، دوای ئەوەی لە (26) یاری لە كۆی (33) یاریبەرامبەر بەرشلۆنە دەستیپێكردووە.
پێشبینی دەكرێت پێكهاتەی بارسێلۆنا بەم شێوەیە بێت: بۆ گۆڵپارێز تێر ستیگن، بۆ هێڵی بەرگریكانسێلۆ، ئاراوخۆ، كریستینسن، بالدێ، بۆ هێڵی ناوەڕاست ڕۆمیۆ، گۆندۆگان، خاڤی، بۆ هێرشبردنلامین، لیڤاندۆڤسكی، جواو فیلیكس، لەكاتێكدا پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی ڕیاڵ مەدرید بەم شێوەیەیە: بۆگۆڵپارێز كیپا، بۆ هێڵی بەرگری، كارڤاخال، ڕودیگەر، ئالابا، مێندی (یان كاماڤینگا)، بۆ هێڵیناوەڕاست، چۆامینی، كرۆس، فیدی ڤاڵڤێردی، بێلینگهام، بۆ هێڵی هێرشبەریش، ڤینیسیۆس، ڕۆدریگۆ.
