ڕیال مەدرید بە دوو گۆل لە یانەی بارسێلۆنای بردەوە
لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 11 یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەرشەلۆنە.
لە تایمی یەکەم یانەی بەرشەلۆنە باشتر بینرا و توانیان لە خولەکی شەش گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن لەلایەن ئیکای گۆندوگان ،وە بە درێژای تایمەکە یانەی ریاڵ مەدرید هیچ لێدانێکی نەبوو بۆ نێو گۆڵی یانە کەتەلۆنیەکە.
لە تایمی دووەم و تایمی راهێنەران پاش چەند گۆرانکارییەک ، یانەی ریاڵ مەدرید توانی ریمۆنتادا بکات و لە خولەکی 68 جود بیلینگهام بە لێدانێکی سەرنج راکێش لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی یەکسان بوونی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد ، لە کۆتاییەکانی یارییەکە و لە خولەکی دووی کاتی زیاد کراوی تایمی دووەم بیلینگهام دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرشەلۆنەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ گەرایەوە پێشەنگی خولەکە و یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەییەکی کاتی بە 24 خاڵ لە پلەی سێیەمە.
