لە جامی شای سعودیە…ئەهلی بەرامبەر ئەبها دۆڕا
لە قۆناغی 16ی جامی شای سعودیە یانەی ئەهلی لە یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەستێرەکانی میوانداری یانەی ئەبهای کرد.
لە تایمی یەکەم ، یارییەکە لە ئاستێکی بەرز بینرا و یانەی ئەهلی مەترسیدارتر دەرکەوت ، چەند جارێک نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بەڵام لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی تایمی یەکەم ئەحمەد عەبدە گۆڵی پێشکەوتنی ئەبهای کرد بەڵام پاش شەش خولەک و لە خولەکی هەشتی کاتی زیادکراوی تایمی یەکەم ریاز مەحرەز بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمو لە خولەکی 53 زەکەریا سامی یاریزانی هێڵی ناوەندی ئەبها بە کارتی سوور دەکرا ، وە لە خولەکی 67 تۆکۆ ئیکامبی دووەم گۆڵی ئەبهای تۆمارکرد ، لە خولەکی سێی کاتی زیادکراوی تایمی دووم فرانسوا کامانۆی هێرشبەری ئەبها بە کارتی سوور دەرکرا.
سەرەنجام یانەی ئەهلی لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی ئەبها دۆڕا و ماڵئاوای لە جامی شا کردو یانەی ئەبها گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتای پاڵەوانێتیەکە.
