جامی پاریس.. جۆکۆڤیچ سەرکەوتنی بەدەستهێنا
لە جامی پاریس نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە تۆماس مارتنی بردەوە و میدڤیدیف بە دیمیترۆڤ دۆڕا.
لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی پاریس نۆڤاک جۆکۆڤیچ سڕبی رووبەرویی تۆماس مارتینی یچێڤێری ئەرجەنتینی بوویەوە و یارییەکەشی بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە کە خاڵی کۆمەڵەکانی شەش بە سێ و شەش بە دوو بوو ، یاریزانە سڕبیەکە لە ماوەی تەنها یەک کاتژمێر 25 خولەک یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتای پێهێنا.
لە یارییەکی تردا دانییەڵ میدڤیدیف روسی رووبەرووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری بوویەوە ، یارییەکەشی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە دۆڕاند .
کۆمەڵەی یەکەم لە بەرژەوەندی گریگۆر بوو، کە بە شەش بە سێ کۆتای هات و لە کۆمەڵەی دووەم میدڤیدیف حەوت بە شەش بردیەوە بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەم یەکلاکەرەوە گریگۆر بە حەوت بە شەش یارییەکە بردەوە لە ماوەی دوو کاتژمیر و56 خولەک.
لە درێژەی یارییەکانی جامی پاریس ، ستیفانۆس تسیتیسباسی یۆنانی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە فیلیکس ئۆگیری کەنەدی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیەکە.
