زانکۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵسوکەوتی مامۆستایەکی زانکۆکەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسێک بڵاوکردەوە
زانکۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵسوکەوتی مامۆستایەکی زانکۆکەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسێک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "وشە نەشیاوەکانی ئەو مامۆستایەی بەرامبەر بە کچە ڕۆژنامەنوسێک رەتدەکەینەوە بە مامەڵەیەکی نەگونجاوی دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکایەتیی زانکۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مامۆستایە پێکھێناوەو سزای خۆی وەردەگرێت"، بۆیە وەک راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین، وشە نەشیاوەکانی ئەو مامۆستایەی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنوسێک بەکارھێنا، رەتدەکەینەوە بە مامەڵەیەکی نەگونجاوی دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکایەتی زانکۆمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مامۆستایە پێکھیناوەو سزای خۆی وەردەگرێت.
لە کۆتاییی ڕاگەیاندراوی زانکۆی سلێمانی هاتووە، رۆژنامەنوسانی ئازیزی سلێمانیش ئاگادار دەکەینەوە، وشەکانی ئەو مامۆستایە گوزارشت تەنھا لە بۆچوونی خۆی دەکات نەک زانکۆی سلێمانی.
